به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :به گێڕانهوه له ماڵپهڕی ههواڵی ڕادیۆ نهوا، نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، کە لەسەر پشکی یەکێتی-یە، لەلێدوانێکدا بە ڕادیۆی نەوای ڕاگهیاند: "ئومێد دەکەم یەکێتی لەو ئاستەدا بێت خۆی چارەسەری کێشەکانی خۆی بکات بەبێ ئەوەی ئیجازە بەکەس بدات تەدەخولی بکات".
ناوبراو وتیشی: "ئێران لە هەموو وردهکاریی ڕووداوەکانی هەرێمی کوردستان هەر لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین ئاگاداره، بۆیە کەدەنگۆی تەقینەوەی کێشەکانی نێو یەکێتی دەبیستێت، زوو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ڕێگری لە تەقینەوەکان، هەرچەندە دواجار شتەکان لەدەستی خودی یەکێتی خۆیدایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێران هەمیشە جوڵەی کردووە و هەر جوڵەش دەکات".
نازم دەباغ وێڕای ئاماژهدان بهوهی که هەرچەندە ئەو ئاگاداری وەفدەکەی ئێران نییە و وەک نوێنەرایەتیی حکوومەتیش ئاگاداریان نەکردونەتەوە، ڕادهگهیهنێت: "ئەوەندەی من مامەڵەم لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا کردبێت هەمیشە بۆ چارەسەری کێشە لە هەرێمی کوردستاندا، ئێران ڕۆڵی خۆی بینیوە، ئێران هەمیشە پەیامی ئاشتی و هاوپەیمانی بۆ چارەسەری کێشەکان هەبووە و هەیە لەنێو لایەنەکاندا".
نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە تاران وێڕای جهختکردن لهسهر ئهوهی که ئارامیی ناوچەکە و بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکە بەستراون بە یەکترەوە، ڕایدهگهیهنێت: "لە کاتێکدا گرژی لە هەرێمی کوردستاندا دروست ببێت، وەک چۆن لە ڕابردووشدا لە شەڕی ناوخۆ و شەڕی سەدام و شەڕی داعش بینیومانە، هەمیشە بەدوای ئەو فاکتەرانەدا گەڕاوە کە دەتوانن ئاسایش بۆ ناوچەکە بەرقەرار بکەن، من ئومێدیش دەکەم یەکێتی خۆی لەو ئاستەدا بێت چارەسەری کێشەکان بکات بەبێ ئیجازەدان بە لایەنی تر تاکو دهستێوهردانی نێوخۆیی بکات".
نازم دەباغ له کۆتاییدا ڕایگهیاند: "خۆمان باشترین هێز و کەسین بۆ چارەسەری کێشەکان...
کۆتایی کورتە نامە/310